|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم 40 ئه‌ندامی داواكاری گشتی داده‌مه‌زرێنێت
02/12/2012
2590
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم 40 ئه‌ندامی داواكاری گشتی داده‌مه‌زرێنێت
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كاراتركرن و پڕكردنی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له فه‌رمانگه‌كانی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ناوی 40 پاڵێوراو بۆ دامه‌زراندن وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی راگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گشتی بۆ نزیكه‌ی 300 پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ئه‌و تاقیكردنه‌وه راگه‌یه‌نراو له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌شدا 40 كه‌س به پێی توانست و ئه‌نجامه‌كانی تاقیكردنه‌وه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌سانه، به هۆی هه‌بوونی پێویستیه‌كی زۆر له فه‌رمانگه‌كانی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان به (ئه‌ندامی داواكاری گشتی) دێت و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه به هه‌ردوو شێوه‌ی نووسین و چاوپێكه‌وتن بۆ زیاتر له سێسه‌د پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامی داواكاری گشتی، بۆیه ناوی 40 كه‌س كه له‌و تاقیكردنه‌وانه‌دا ده‌رچوونه بۆ دامه‌زراندن وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی.
ئه‌و كه‌سانه‌ش دوای به‌جێ گه‌یاندنی مه‌رسومی هه‌رێمیی بۆ دامه‌زراندنیان، له فه‌رمانگه‌كانی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان، به پیچی پێویستیی ناوچه‌كان، ده‌ست به‌كار ده‌بن.
.
1- ئامانج سلیمان سلیم
2- اراز حمه علی فیزالله
3- اسیا سعدی عمر
4- انتصار فاضل توفیق
5- ایاد عادل زۆراب
6- احمد رمضان رحیم
7- بخت‌یار محمد علی عارف
8- بدرالدین كریم حمدامین
9- برهان احمد محمود
10- بها‌ءالدین احمد محمد
11- توفیق محی ا‌لدین محمد
12- پشتیوان سمكو نوری
13- جوان حامد احمد
14- دالیا عبدالله احمد فهمی
15- ده‌شتی محمد حمدامین
16- دلیر نریمان سبحان
17- رزگار علی قادر
18- روخسار قادر عبدالله
19- زۆراب عاره‌ب قادر
20- سالار محمد رشید
21- سامی حمید سمین
22- سیروان كریم بابا
23- شۆخان عباس عثمان
24- شلیر جزا محمد
25- شوان خوا اكرم عوالحامد
26- شیروان اسماعیل محمود
27- چنار عبدالقادر محمد
28- ڤیان عبدالرزاق توفیق
29- عادل محمد مولود
30- عبدالرحمن خضر حمد
31- عثمان حسن حمد امین
32- عدنان محمد علی
33- فائق حمه قادر یوسف
34- فاروق قادر احمد
35- فریال حسن یارویس
36- محمد جمال عمر سام اغا
37- میعاد فرمان پاشا
38- ناظم نجم ا‌لدین حسین
39- ناهده عمر صادق محمد
40- هدار عبدالمجید
|