له هه‌نگاوێكی گرنگدا، ئه‌پلیكه‌یشنی (قانونچی) كه به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌رفراوانه له بواری یاسایی و كاروباری دادگاكان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، زمانی كوردی به فه‌رمی بۆ به‌رنامه‌كه زیاد كرا.
له ساڵی 2025 یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و تیمی به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی (قانونچی) ئیمزا كرا، له یاداشته‌كه‌دا چه‌ندین خاڵی گرنگ بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له بواری یاسایی و دادوه‌ریی و كاروباری دادگاكان رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرا و له دوا هه‌نگاودا، زمانی كوردی به فه‌رمی بۆ به‌رنامه‌كه زیاد كرا. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی سودبه‌خشه به تایبه‌ت بۆ كاروباری یاسایی و دادوه‌ریی و پارێزه‌ر و یاساناس و فه‌رمانبه‌رانی یاسایی له هه‌رێمی كوردستان بۆ سوود وه‌رگرتن له دوا زانیاریی له‌سه‌ر یاساكان و بڕیاری دادگاكان به زمانی كوردی.