لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی
گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌دژی هه‌رێمی كوردستان جێی مه‌ترسی و نیگه‌رانیه.
ده‌ستوری عێراق به روونی، شێواز و رێكاره‌كانی په‌یوه‌ندیی و دابه‌شكردنی ماف و
ده‌سه‌ڵاته‌كان له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقی ده‌ستنیشان
كردووه. بۆیه پێویسته كێشه‌و گرفته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و یاسا‌و
رێزگرتن له گفتوگۆ و رێكه‌وتنه‌كان بێت نه‌ك زمانی زه‌برو هێز كه خزمه‌ت به هیچ
لایه‌نێك ناكات و ئارامی و سه‌قامگیری عێراقیش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
داوا
له حكومه‌تی فیدرالی ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی ده‌ستوریی
بۆ كێشه‌و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر هه‌وڵ و رێكارێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی
چوارچێوه‌ی ده‌ستوری و یاساییدا دادپه‌روه‌ریی به‌دی ناهێنێت و زه‌ره‌ر و زیانیش
به گشت عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز
حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان