له رۆژانی 27 تاكو 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2026
شاندێكی دادوه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌شدارییان
له خولێكی دادوه‌ریی له كۆماریی میللی چین كرد.
هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان دادوه‌ر(هاشم عه‌بدولحامد
حه‌مه سه‌عید) و دادوه‌ر (تاهیر عه‌لی حه‌سه‌ن)
ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ر (ئارام جه‌مال محه‌مه‌د
ئه‌مین) سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر و دادوه‌ر (كاوه سدیق حوسێن) له
دادگای به‌رایی هه‌ولێر به‌شدارییان له‌و خوله‌دا كرد.
خوله‌كه به‌ناوی (الدورة الدراسية لقضاة الدول العربية) بوو و 29 دادوه‌ر و به‌رپرسی دادوه‌ریی له عێراق و هه‌رێمی
كوردستان و ئوردن و لوبنان و موریتانیا به‌شدارییان تێیدا كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌كادیمیای
نیشتمانی دادوه‌ریی له كۆماریی میللی چین به پاڵپشتی و چاودێری وه‌زاره‌تی
بازرگانی ئه‌و وڵاته‌وه رێكخرابوو.
خوله‌كه له په‌كینی پایته‌ختی چین و شاری ئۆرومچی
له‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو و له ماوه‌ی خوله‌كه‌دا به‌شداربووان له‌نزیكه‌وه
ئاشنابوون به وانه و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به سیسته‌می دادوه‌ریی له چین،
بنه‌ماكانی دادگاكانی كارگێڕی، تاوانه‌كان و شارستانی و بازرگانییه‌كان.
له رۆژانی خوله‌كه‌دا له شاری ئۆرومچی، به‌شداربووانی
خوله‌كه سه‌ردانی ناوه‌ندی په‌ره‌پێدانی بازرگانیی ناوچه‌ی بازرگانی ئازادی ئۆرومچیان
كرد و هه‌ر له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا سه‌ردانی دادگای گشتیی ناوچه‌ی
شینجیانگیان كرد. هه‌روه‌ها له رۆژی 8ی تشرینی دووه‌م، سه‌ردانی ناوه‌ندی چاره‌سه‌ركردنی
داوا‌و سكاڵاكانیان كرد له (ناوچه‌ی ئه‌زموونیی بازرگانی ئازاد) له‌و شاره‌دا و له
بازنه‌یه‌كی گفتوگۆی كراوه له‌نێوانیاندا له دادگای میللی باڵا له شاری شینجیانگ
به‌شدارییان كرد. له رۆژی 2ی تشرینی دووه‌م سه‌ردانی دادگای میللی ناوه‌ند له
شاری ئۆرومچیان كرد و دواتر به‌شدارییان كرد له دانیشتنێكی دادگای تاوانه‌كان له
دادگای پارێزگای ئۆرومچی.
له رۆژی 9ی تشرینی دووه‌م، به‌شداربووانی
خوله‌كه سه‌ردانی شوێنی دادگای ئه‌لیكترۆنی و هۆڵی دادگاكان له دادگای باڵای
میللی چین له په‌كینی پایته‌خت كرد و له‌سه‌ر دوا پێشكه‌وتنه‌كانی ته‌كنه‌لۆژی و
به‌كارهێنانی بواری دیجیتالی له كاروباری دادوه‌ریی له چین ئاشنابوون.
له كۆتایی خوله‌كه‌شدا ئه‌كادیمیای دادوه‌ریی
نیشتمانی كۆماری میللی چین بڕوانامه‌یان پێشكه‌ش به دادوه‌ران و به‌شداربووانی
خوله‌كه كرد و كۆتایی به خوله‌كه هات.