|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، راگه‌یه‌نراوێك بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت
12/02/2013
1486
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌ڵبژاردنی كاندیدێك بۆ دامه‌زراندن بۆ پۆستی (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان/عێراق) راده‌گه‌یه‌نێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ر هاووڵاتیه‌ك بۆی هه‌یه داواكاری دامه‌زراندن پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بكات له ماوه‌ی 17/2/2013 تاكو 28/2/2013 و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژیاننامه‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی تایبه‌ت به دامه‌زراندن هاوپێچی داواكارییه‌كه‌ی بكات.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه كه كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی پێویسته هه‌ندێ مه‌رجی هه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی حوكم نه‌درابێت و خاوه‌ن شیاوی و ده‌ستپاكی و بێلایه‌نی بێت و له تاوانه‌كانی رژێمی به‌عس به‌شدارنه‌بووبێت و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆیی له بواری یاسادا بێت.
 |