|
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری چواره‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی سازكرد
21/02/2013
1295
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له به‌رده‌وامی ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی تایبه‌ت به سازكردنی ئه‌و كۆنگره‌یه چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازكرد.
له كۆوبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و رێگه‌و میكانیزمانه باسكران كه پێویسته بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری جێبه‌جێ بكرێن و به شێوه‌یه‌ك كه له‌ئاست گرنگیی و بایه‌خیی ئه‌و كۆنگره‌یه بێت كه بڕیاره له مانگی نیسانی داهاتوو له هه‌رێمی كوردستان ساز بكرێت.
|