|
كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می ستافی گۆڤاری (په‌یامی دادوه‌ری) به‌ڕێوه‌چوو
03/03/2013
1484
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ 3/3/2013 ستافی گۆڤاری (په‌یامی دادوه‌ری) كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می خۆی سازكرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه‌و جێگری سه‌رنووسه‌رو هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین وده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاره‌كه ئاماده بوون، گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌سه‌ر ده‌ركردنی یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری (په‌یامی دادوه‌ری) كرا كه بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌ك بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران بۆ گه‌یاندنی زانیاری و چالاكیه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ته‌واوی دادگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌ن.
|