|
رۆژی سێشه‌ممه 12/3/2012 رێوره‌سمی سوێندخواردنی 40 داوكاری گشتی له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت
06/03/2013
1422
جار خوێندراوه‌ته‌وه
دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی دامه‌زراندنی 40 ئه‌ندامی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان و دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌یی نووسین و زاره‌كی بۆ ئه‌و كاندیدانه، بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 12/3/2013 رێوره‌سمی سوێندخواردنیان به‌ڕێوه بچێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی دامه‌زراندنی 40 ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌ركرد و دوای ده‌ركردنی فه‌رمانی كارگێڕی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی به ده‌ستنیشانكردنی شوێنی كاركردنیان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانی رێوره‌سمی سوێندخواردنیان له كاتژمێر 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه رێككه‌وتی 12/3/2013 له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
|