|
په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری خولێكی دیكه‌ی تاقیكردنه‌وه بۆ ئاماده‌كردنی دادوه‌ر و داواكاری گشتی ساز ده‌كات
05/06/2013
1332
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له نووسراوێكدا په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان كردنه‌وه‌ی خولێكی دیكه‌ی تاقیكردنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی داواكاری بۆ خولی دووه‌می ساڵی خوێندن (2013-2014) بۆ ئاماده‌كردنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی راگه‌یاند.
وه‌رگرتنی داواكاری بۆ خولی نوێی تاقیكردنه‌وه له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له نێوان رۆژانی 15/5/2013 تاكو 13/6/2013 ده‌بێت.
له نووسراوه‌كه‌دا مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زووی خوێندنیان له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌یه هاتووه‌كه پێوێسته داواكار خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بێت و ده‌رچووی زانكۆیه‌كی عێراقی یان باوه‌ڕپێكراو بێت و بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به كردار له ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی داد یان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری یان دادگاكانی په‌یوه‌ست به‌وان كاری كردبێ.
بۆ بینینی ده‌قی نووسراوه‌كه كلیكی ئه‌م لینكه بكه..
|