|
ناوی (41) دادوه‌ر ده‌رچوو له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری راده‌گه‌یه‌نرێت
16/06/2013
2197
جار خوێندراوه‌ته‌وه
دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه بۆ دامه‌زراندنی دادوه‌ر له‌نێو (295) داواكار، ئه‌مڕۆ ناوی ده‌رچووانی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه راگه‌یه‌نراو (41) كه‌س توانیان له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌رچن و به بڕیارێكی تری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رۆژی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا دیاری ده‌كرێت.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا ناوی (41) كه‌س كه له تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی (دادوه‌ر) و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌رنه‌چوونه، راگه‌یاند و له نووسراوه‌كه‌شدا ئه‌وه ده‌ڵێت كه ده‌رچووه‌كان به بڕیارێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رۆژی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا دیاری ده‌كرێت.
بۆ بینین ناوه‌كان و ده‌قی نووسراوه‌كه:
كلیكی ئه‌م لینكه بكه
 |