|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رێنمایی تایبه‌ت به خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری بڵاو ده‌كاته‌وه
03/09/2013
1801
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رێنمایی جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره (17)ی ساڵی 2013 بۆ په‌یڕه‌و كردنی گشت خاڵه‌كانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و رێنماییانه تایبه‌تن به یاسای جێبه‌جێ كردنی یاسای ئیمتیازاتی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری ژماره (80)ی ساڵی 2012ی ئیتحادی له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و رێنماییانه چه‌ندین برگه له خۆ ده‌گرێت وه‌ك گۆڕینی ناونیشانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی بۆ لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری (محقق قضائي) له میلاكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له بڕگه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و رێنماییانه، خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی به بڕی 500.000 دینار مانگانه له جیاتی 50% له موچه‌ی بنه‌ره‌تیان.
بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ش خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی بۆیان به بڕی 75% له موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی مانگانه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی رێنماییه‌كان كلیكی ئه‌م لینكه بكه:
 |