|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ناوی 28 دادوه‌ری ده‌رچووی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ دامه‌زراندن راده‌گه‌یه‌نێت
12/11/2013
2798
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له بڕیارێكدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ناوی 28 دادوه‌ر كه له تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوونه راگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی خولێكی نوێی تاقیكردنه‌وه بۆ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر راگه‌یه‌نراو له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا 42 كه‌س سه‌ركه‌وتن و دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی بۆ ئه‌و ژماره‌یه، ناوی 28 كه‌س كه له تاقیكردنه‌وه‌ی زاره‌كی ده‌رچوون بۆ دامه‌زراندن وه‌ك دادوه‌ر له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نرا، ئه‌ویش وه‌ك پێویستی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان به دادوه‌ر و پڕ كردنی بۆشایی ئه‌و پۆسته له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ بینینی ناوه‌كان كلیكی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه‌ن:
 |