|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری ده‌ست به‌كار بوونی 28 دادوه‌ر ده‌رده‌كات و رۆژی دووشه‌ممه سوێندی یاسایی ده‌خۆن
15/01/2014
1714
جار خوێندراوه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ناوی 28 دادوه‌ر له‌دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌نووسین و زاره‌كی بۆ دامه‌زراندن وه‌ك دادوه‌ر ده‌رچوو، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا فه‌رمانی دامه‌زراندن و ده‌ستبه‌كار بوونی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی ده‌ركرد و رۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی 20/10/2014ی وه‌ك رۆژی سوێندخواردنی ئه‌و دادوه‌رانه ده‌ستنیشان كرد.
له‌و نووسراوه‌دا، ناوی 28 دادوه‌ری نوێ كه هه‌ر یه‌كه‌و به پێی ناوچه‌ی جوگرافی ده‌ستنیشان كرا‌و ناویان هاتووه بۆ ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، دوای ئه‌نجامدانی سوێندی یاسایی له رۆژی دووشه‌ممه 20/1/2014 له‌و شوێنانه‌ی كه دانراون، ده‌ست به‌كار ده‌بن.
ده‌قی نووسراوه‌كه:
 |