|
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه
10/02/2014
1333
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی زیا پتروس سلیوا.
له دیدارێكدا، باس له دوا راپۆرتی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان كرا كه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نێردرابوو له‌نێویشیان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌و كهموكۆڕییانه كرده‌وه كه له بواره‌كانی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و كهموكۆڕییانه ئه‌ویش به رێگه‌ی چه‌سپاندنی یاسا و ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداری نێوان هه‌ردوولا بوو.
له كۆتایشدا، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی كردن له هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان بۆ به‌دواداچوونی راسپارده‌كانیان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر بایه‌خدانی هه‌رچی زیاتر به سه‌روه‌ریی یاسا‌و ره‌چاوكردنی ته‌واوی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ به پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرده‌وه.
|