|
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی گیراوه‌كان، لیژنه‌ی تایبه‌تی دادوه‌ره‌كان پێك هێنرا
10/03/2014
1249
جار خوێندراوه‌ته‌وه
به مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی گیراوه‌كان له گشت به‌ندیخانه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری دا له سنوری هه‌ر چوار دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌ك له چه‌ندین دادوه‌ر پێك بێنێت.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له نووسراوێكدا، بڕیاری دا بۆ په‌له‌كردن له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی گیراوه‌كان له گشت به‌ندیخانه‌كانی چاكسازی گه‌وران، ژنان، نیوجه‌وانان، ئاسایش و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه ده‌رفه‌تی یاساییان هه‌یه تا رۆژی دادگایی كردنیان، له سنوری دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك، لیژنه‌یه‌ك له دادوه‌ره‌كان پێك بهێنرێت بۆ سه‌ردان كردنی گشت به‌ندیخانه‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان.
ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی زۆرێك له كێشه‌ی ئه‌و گیراوانه‌یه كه له به‌ندیخانه‌كان گیراون و دۆسیه‌كانیان یه‌كلا نه‌بۆته‌وه‌و به پێكهێنانی ئه‌و لیژنانه له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیان، هه‌نگاوی به په‌له ده‌نرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی گیراوه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردن(كه‌فاله‌ت) بۆ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه ده‌رفه‌تی یاساییان هه‌یه.
بۆ بینینی ده‌قی بڕیاره‌كه كلیكی ئه‌م لینكه بكه:
 |