|
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
17/03/2014
1345
جار خوێندراوه‌ته‌وه
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆك و دوو ئه‌ندامی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، به‌شێك له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو كردبووه‌وه، گوایه به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆك و ئه‌ندامێكی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان به پێچه‌وانه‌ی یاسا درێژ كراوه‌ته‌وه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا چه‌ند خاڵێك ده‌خاته ڕوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی بۆ سه‌رۆك و دوو دادوه‌ری تری دادگای ته‌مییزی هه‌رێم درێژكراوه‌ته‌وه، واته خزمه‌تی یاسایی بۆ سێ دادوه‌ری به‌ڕێز درێژكراوه‌ته‌وه نه‌ك دوو هه‌روه‌ك باسی لێوه‌كراوه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی ئه‌نجومه‌ی دادوه‌ری به ورده‌كاری و زانیارییه‌وه باسی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی خزمه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و دوو دادوه‌ری ئه‌ندامی دادگای ته‌مییز ده‌كات كه به پێی یاساكانی درێژكردنه‌وه‌ی خزمه‌تی دادوه‌رانی عێراقی بووه كه یاسایه‌كی (تنظيمي) فیدرالیه‌و له هه‌رێمیش كاری پێ ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی هه‌موو قۆناغه‌كانی به یاسابوونی بڕیوه‌و دواتریش به واژووی خودی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدرال به‌ڕێز (مام جه‌لال) بووه. ئه‌و بڕیاره‌ش به ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌ندامانی دادگای ته‌مییز بووه‌و له هه‌مان كاتیش‌دا پاڵپشت بووه به ده‌قی رای فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم و رای خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان.
له كۆتایی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا هاتووه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خۆی به پاسه‌وان و پارێزه‌ری مه‌شروعیه‌تی یاساكان و بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری داده‌نێت و ئاماده‌نیه له‌به‌رخاتری هیچ كه‌س و لایه‌نێك شكۆمه‌ندی لای كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان بخاته مه‌حه‌كه‌وه. داواش له گشت ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات كه زانیاری راست له سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی و باوه‌ڕپێكراو وه‌ربگرن، ئینجا بڵاوی بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌ی یاسایی.
بۆ بینینی ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه كلیكی ئه‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه:
www.krjc.iq
 |