|
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كۆبوونه‌وه
27/04/2014
1750
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌ش بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی پرسی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی تاوتوێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی كه به سه‌رۆكایه‌تی د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌كه باس له میكانیزمه‌كانی كاری هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان كرا چونكه لایه‌نێكی گرنگ و راسته‌وخۆی كار‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكیه و له‌و ڕووه‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه قۆناغه‌كانی جۆڵاندنی كه‌یسه‌كان له ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی هه‌روه‌ك داوا یاساییه‌كانی دیكه ده‌بێت و له‌و كاته‌ی كه ئه‌و كه‌یسانه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی هه‌رێم ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌نێردرێنه دادگای لێكۆڵینه‌وه، له‌و قۆناغه‌شدا به پێی رێره‌وه یاساییه‌كان لێكۆڵینه‌وه له دادگا ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و كه‌یسانه كاری یاساییان له‌سه‌ر ده‌كرێت تا ده‌گه‌نه قۆناغی بڕیاردانی كۆتایی.
هه‌روه‌ها له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ردوولایه‌نی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی و دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌ستیاریی بابه‌ت و كه‌یسه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی یاسای ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی و یاساكانی هه‌رێمی كوردستان بێت و نه‌بێته هۆی ته‌شهیر و ناوزڕاندنی بێ بنه‌ماو به‌ڵگه‌ی هیچ كه‌س و لایه‌نێك و له چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی و یاساكانی هه‌رێم هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت.
شاندی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی هه‌رێم پێكهاتبوو له به‌ڕێزان د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی هه‌رێم و موشیر ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یاسایی و لێكۆڵینه‌وه و دادوه‌ر ره‌حیم العگێلی راوێژكار له ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستپاكی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان.
|