|
دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم بڕیاری دا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی راگه‌یه‌نراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی
10/06/2014
1305
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ده‌سته‌ی دادوه‌ری تایبه‌ت به پێداچوونه‌وه به تانه‌كانی پێشكه‌شكراو له‌لایه‌ن كاندید و كیانه سیاسیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم، بڕیاری دا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان و راشیگه‌یاند ئه‌و تانانه هیچ كاریگه‌رییان به‌سه‌ر گۆڕینی ئه‌نجامه‌كان و كه‌م یا زیادكردنی كورسیه‌كان نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین وته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم دوا بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ری له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بۆ میدیا‌و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرا كرد
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم گوتی، دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه راگه‌یه‌نران، ژماره‌یه‌ك كاندید و كیانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، تانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێشكه‌ش كرد.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی كه 28 كاندید و كیانی سیاسی تانه‌یان پێشكه‌ش كرد كه زۆرترین سكاڵاكان له پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش كراون به شێوه‌یه‌ك 7 كیانی سیاسی و 12 كاندید تانه‌یان پێشكه‌ش كرد واتا له پارێزگای سلێمانی 19 تانه و سكاڵا پێشكه‌ش كران. له پارێزگای دهۆك، كه كه‌مترین رێژه‌ی تانه‌و سكاڵا پێشكه‌ش كرا، به شێوه‌یه‌ك هیچ كیانێكی سیاسی سكاڵای نه‌بوو و ته‌نیا پاڵێوراوێك سكاڵای تۆمار كردبوو. له پارێزگای هه‌ولێریش 3 كیانی سیاسی تانه‌یان له ئه‌نجامه‌كان دابوو له‌گه‌ڵ 4 كاندید واتا كۆی تانه‌و سكاڵاكان له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێم 28 تانه بووه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌ی دادوه‌ری گوتیشی كه دوا به‌دوای پێشكه‌ش كردنی ئه‌و تانانه بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم، دادگای پێداچوونه‌وه‌ش ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری پێك هێنا بۆ پێداچوونه‌وه‌و ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و دوای ته‌واو بوونی پێداچوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه بڕیاری دا به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی راگه‌یه‌نراوی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و تانه‌و سكاڵایانه‌ی كه پێشكه‌ش كرابوون، هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه گشتیه‌كان نه‌بوو.
|