|
به‌ره‌و گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری: دانیشتنی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری
21/06/2014
1402
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری چواره‌مین دانیشتنی خۆی له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا. له‌به‌رده‌وامی زنجیره دانیشتنه‌كانی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ توێژه جیاجیاكانی ئیداری له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆش ئه‌م دانیشتنه له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری ئه‌نجام درا. له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا چه‌شنی دانیشتنه‌كانی پێشوو، لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری كه له هه‌ر چوار دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده ببوون، تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ژماره‌یه‌ك یاسای دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به كار‌و به‌رپرسیارێتیه‌كانیان خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها له‌و گفتوگۆ كراوه‌یه‌دا، لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری تیشكیان خسته سه‌ر كه‌موكۆڕی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه یاساییه‌كانیان دێنه به‌رده‌م. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌و سه‌رنج و تێبینیانه‌یان تۆمار كرد بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی به‌ستنی كۆنگره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بخرێنه نێو به‌رنامه‌ی كاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌رده‌میانه‌و گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.
|