|
به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێم ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێنجه‌مین دانیشتنی خۆی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران سازكرد
05/07/2014
1303
جار خوێندراوه‌ته‌وه
به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێم
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێنجه‌مین دانیشتنی خۆی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران سازكرد
له به‌رده‌وامی زنجیره دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ توێژه جیاجیاكانی هه‌رێم بۆ باشتركردنی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دانیشتنی پێنجه‌م له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران به‌ڕێوه‌چوو.
به دروشمی (به‌یه‌كه‌وه له‌پێناو پێشخستنی سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان – عێراق) ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان و تۆڕی دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ندییه‌كان و چه‌ند رێكخراوێكی دیكه دانیشتنی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان سازكرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا پارێزه‌ران به شێوه‌یه‌كی كراوه گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌لیان له‌گه‌ڵ رێكخه‌رانی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام دا، كه تێیدا تیشك خرایه سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانی پارێزه‌ران له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان. له‌و رووه‌وه باس له‌و گیر‌و گرفتانه كرا كه دێنه به‌رده‌م پارێزه‌ران و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو و داوایان كرد كار بكرێت بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكوڕی و ئاسته‌نگه‌كانی پارێزه‌ران.هه‌روه‌ها داوا كرا بۆ زیاتر به‌هێزتركردنی دادپه‌روه‌ری پێداچوونه‌وه به هه‌ندێ یاسا بكرێت به شێوه‌یه‌ك له كۆتاییدا خزمه‌ت به سیسته‌می دادوه‌ری بگه‌یه‌نێت ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كه ئامانجی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتووه. هه‌روه‌ها به گشتی باس له قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كه‌یسه‌كانی دادگا جیاجیاكان كرا و له هه‌ر قۆناغێك ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی هه‌ن خرانه به‌ر گفتوگۆ و باس و داوا كرا به هه‌موو توانا كار بكرێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ئاسته‌نگانه به تایبه‌ت كاركردن بۆ درێژنه‌نه‌كێشانی دۆسیه‌كان و بڕیاردان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی داواكان به زووترین كات.
له كۆتاییشدا به كۆمه‌ڵیك راسپارده‌و پێشنیار‌و تێبینی و سه‌رنجی ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه، بیر‌و بۆچوونه‌كان خرانه نێو به‌رنامه‌ی كاری داهاتوو بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی سازكردنی كۆنگره‌ی گشتی كه ئامانجی سه‌ره‌كی، پێشخستنی سیسته‌می دادوه‌رییه له هه‌رێمی كوردستان و بڕیاریش درا له داهاتوو ئه‌و دانیشتنه له‌گه‌ڵ توێژه‌كانی دیكه‌ش به‌رده‌وام بێت بۆ هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كۆنگره‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
|