|
لێژنه‌یه‌ك له لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری بۆ پێشخستنی كاروباره‌كانیان له دادگاكان پێكهێنرا
08/07/2014
1383
جار خوێندراوه‌ته‌وه
بۆ به‌دواداچوون و پێشخستنی بواری كار‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كانی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند.
له‌ژێر رۆشنایی پێشنیار و راسپارده‌كانی راپۆرتی نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێز دادوه‌ر (ئومێد محسن حمدامین) كه له‌میانی به‌شداریكردنی به‌ڕێزیان له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌ی به‌ره‌و پێشبردنی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌رییه‌كانی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار درا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی به‌رفراوان له‌سه‌ر ئاستی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه له ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌له‌وه‌ی دادوه‌ری له دادگاكانی هه‌رێم كه ناوه‌كانیان له هاوپێچی ئه‌م هه‌واڵه‌دا هاتووه.
مه‌به‌ست له پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش تاوتوێ كردنی ئه‌و پێشنیارانه‌یه كه له راپۆرته‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری هاتووه و پێشكه‌ش كردنی راپۆرتێكی كۆتاییشه ده‌رباره‌ی پێشخستنی بواری كاری لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ بینینی ناوه‌كان كلیكی ئه‌م لینكه بكه:
 |