• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ میدیاكاران و رۆژنامه‌وانان به‌ڕێوه‌چوو


11/10/2014
1522جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


له‌ چوارچێوه‌ی زنجیره‌ دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به‌ هاوكاری ژماره‌یه‌ك رێكخراوی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بۆ پێشخستنی بواری سیسته‌می دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میدیاكار و رۆژنامه‌نووسی ده‌زگا جیاجیاكانی میدیایی كوردستان كۆبووه‌وه‌.
له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، باس له‌ چۆنیه‌تی پته‌و كردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان راگه‌یاندن و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كرا، به‌ تایبه‌ت كه‌ راگه‌یاندن رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ كایه‌ جیاجیاكانی ئیداری و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌ و وه‌ك لایه‌نێكی سه‌ره‌كی گه‌یاندنی ده‌نگ و په‌یامی خه‌ڵك به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵات، بۆیه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ پێویسته‌ رۆڵی خۆیشی له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌سه‌ڵات بگێڕێت.
له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌نێوان ته‌واوی ئاماده‌بووان كرا، كه‌ نوێنه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بوون و تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسا جیاجیاكان و ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌ هه‌مواركردنه‌وه‌و پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌ خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها باس له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ كرا كه‌ له‌كاتی كاركردنی میدیایی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داوده‌زگاكانی سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دێنه‌ پێش.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ چۆنیه‌تی كارپێكردنی یاساكان له‌ دادگاكانی هه‌رێم، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌ بواری رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌ و هه‌ر لایه‌نێك بۆچون و ره‌خنه‌كانی خۆی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌ كه‌موكۆڕی و كه‌لێنه‌كانی ئه‌و بواره‌كرد. له‌وڕووه‌وه‌ باس له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان كرا وه‌ك بنه‌مایه‌كی نه‌گۆڕ له‌ هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی پێشكه‌وتوو و باس له‌و هۆكار و له‌مپه‌رانه‌ش كرا كه‌ به‌هۆی ناكۆكیی سیاسی و حزبی و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌، ده‌بنه‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشڤه‌چوونی بواری یاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.
دوای ئه‌و گفتوگۆیه‌ كراوه‌یه‌شدا، به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادوه‌رانی ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه‌، به‌ تێرو ته‌سه‌لی وه‌ڵامی ره‌خنه‌و تێبینیی ئاماده‌بووانی دانه‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد هه‌موو ئه‌و تێبینیانه‌ تۆمار ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی دوای كۆتایی هاتنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌ كۆنگره‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بخرێنه‌ڕوو و  باس و خواسیان له‌سه‌ر بكرێت.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©