|
به‌ره‌و گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری: هه‌شته‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و فه‌رمانگه ناحكومیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
17/11/2014
1198
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له به‌رده‌وامی زنجیره دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی و ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌شته‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و فه‌رمانگه ناحكومیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان له هۆتێلی چوار چرا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌ندامی داواكاری گشتی نزار سابر، دانیشتنی ژماره هه‌شته‌می ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌ی ناحكومی به‌ڕێوه چوو كه له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، به تێر‌و ته‌سه‌لی ره‌خنه‌و تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ ئاستی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتی و هه‌روه‌ها ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی كه له‌نێوان پته‌وكردن و زیاتر هه‌ماهه‌نگی كردن له‌نێوانیان هه‌یه خسته‌ڕوو. له‌م ڕووه‌وه نوێنه‌رانی ده‌سته‌و فه‌رمانگه ناحكومیه‌كان داوای زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داواكاری گشتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ده‌سته‌ی نێوبراو كرد وه‌ك لایه‌نێكی چاو‌دێر و په‌یوه‌ست به به‌دی هێنانی دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تێبینی و ره‌خنه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ كۆسپ و ته‌گه‌رو ئه‌و كه‌موكۆڕییانه‌ی كه له بواری دادوه‌ری و داواكاری گشتی و كاری ئه‌و دوو لایه‌نه گرنگه هه‌یه بۆ به‌دی هێنانی دادپه‌روه‌ری خستنه به‌ڕ باس و گفتوگۆ.
دواتر، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به تێر‌و ته‌سه‌لی وه‌ڵامی تێبینی و سه‌رنجه‌كانی ده‌سته‌و فه‌رمانگه ناحكومیه‌كان و ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی كه به شێوه‌ی كرده‌یی دێنه سه‌ر رێگه‌یان بۆ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركی دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستان خسته به‌ر باس و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بوونی داموده‌زگای چاودێری له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و مافی مرۆڤ، زۆر گرنگه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش و ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی گرنگ له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه ئه‌ویش دابینكردنی دادپه‌روه‌ری و ده‌سته‌به‌ركردنی مافی هاووڵاتیانه.
دوای دانیشتنه‌كه‌ش، كۆی سه‌رنج و تێبینی لایه‌نه ئاماده‌بووان تۆمار كران بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی چاوه‌ڕوانكراوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بخرێنه به‌رده‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باس و خواستیان له‌سه‌ر بكرێت و وه‌ك نه‌خشه‌رێیه‌ك بۆ سیسته‌می داهاتووی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان شان به شانی یاسا‌و رێساكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، كاریان پێ بكرێت و سوودیان لێ وه‌ربگیرێت.
|