|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، له‌به‌رامبه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌ستپاكی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند
26/11/2014
1305
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵی راگه‌یاندن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆی له‌هه‌مبه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم كه له په‌رله‌مانی كوردستان و به‌بێ پرس و را به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌رقاڵی په‌سه‌ندكردنێتی، راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌مه‌ڕ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌ستپاكی هه‌رێمی راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه كاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم به‌دواداچونه بۆ كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی و دواتر پێشكه‌ش كردنیان به‌رێگه‌ی داواكاری گشتی بۆ دادگاكانه، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی كردووه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌ستپاكی به شێوه‌یه‌ك كه به‌ده‌ر له ده‌ستور و یاساكارپێكراوه‌كان، چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتیشی پێدراوه.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاتووه كه له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ده‌سته‌كه وه‌لایه‌تی ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها كاری دامه‌زراندنی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ریش ده‌بێت بۆیه پێویسته راو بۆچوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش وه‌رگرتایه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری روونی كرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه به پێی ده‌ستوری عێراق و پرۆژه‌یاسای ده‌ستوری هه‌رێم و هه‌موو كێشه‌كان له‌وێ یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه. بۆیه له‌ڕووی ده‌ستوریه‌وه هیچ لایه‌نێك وه‌لایه‌تی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه نابێت هه‌تا به خودی په‌رله‌مانیشه‌وه نه‌وه‌ك ده‌سته‌یه‌ك كه زۆر له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات، بچووكتر بێت له‌رووی یاساییه‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌سته‌یه نه‌بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی هه‌یه، به‌ڵام په‌رله‌مان گوێی نه‌گرت. له خاڵێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا هاتوه‌و كه دامه‌زراندنی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری به پێی یاسای بنه‌ماكانی دادگایی سزایی ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدایه نه‌ك لایه‌نی دیكه.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتیشی، ئه‌و كارانه بێجگه له پێشێلكاری ده‌ستوری و بنه‌ماكانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ده‌ستێوه‌ردانێكی زه‌قه له له ئیشوكاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه قابیلی قبوڵ نیه و پێشینه‌یه‌كی خراپ و خه‌ته‌رناكه له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌رێم.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوتی داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین ئیمزاكردنی هه‌مواركردنه‌كه ره‌ت بكاته‌وه و واژووی نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بین له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه په‌نا بۆ دادگای ده‌ستوری عێراق ببه‌ین بۆ تانه‌دان له ناده‌ستوریی ئه‌م یاسایه.
دواتر، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری رۆژنامه‌وانان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی دایه‌وه كه له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاماده بوون و دیسان پێشێلكاری و نایاسایی بوونی ئه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی بۆ رۆژنامه‌وانان دووپات كرده‌وه. له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستێوه‌ردان له نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی نابێ ده‌ستێوه‌ردان هه‌بێت، به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی و پرس و را كردن ئاساییه و پێویسته به‌رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئه‌و بابه‌تانه یه‌كلا بكرێنه‌وه نه‌ك به‌بێ پرس و راو گه‌ڕانه‌وه بۆ یه‌كتر بێت.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی كه ئایا ئه‌گه‌ر هاتوو پرۆژه‌یاساكه ئیمزا كرا، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی وه‌ك لایه‌نێكی یاسایی په‌نا بۆ دادگای باڵای ده‌ستوری عێراق ده‌به‌ین وه‌ك باڵاترین لایه‌نی ده‌ستوری له عێراق. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی كه ئایا له به‌غداش، یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به هه‌مان شێوازی هه‌رێمی كوردستانه، دادوه‌ر ئومێد موحسن گوتی، نه‌خێر نه‌ك له به‌غدا و له هیچ شوێنیك به‌م شێوه‌یه نیه كه به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، یاسایه بۆ خۆیان دابنێن كه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه.
سه‌باره‌ت به پرسی قاچاخی نه‌وت له‌گه‌ڵ داعش، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی ئێمه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری داوای به‌ڵگه‌مان كردووه له هه‌ر لایه‌نێك بێت چ په‌رله‌مان یان حكومه‌ت یان رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چاودێرانی دیكه، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا قسه‌و باس له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كان ده‌كرێت و هیچ كه‌سێك تا ئێستا به‌ڵگه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه به ئێمه‌و سه‌باره‌ت به پێكهێنانی لیژنه‌كانیش، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی، تا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگا هه‌بێت كاری لیژنه‌كان نیه لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن، ده‌توانن به‌دواداچون بكه‌ن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه كاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و بابه‌ته زیاتر له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن موزایه‌ده‌یه‌ی به‌سه‌ر ده‌كرێت و تا ئێستا كه‌س به فه‌رمی به‌ڵگه‌نامه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌داوه بۆ كردنه‌وه‌ی دۆسیه له‌دژیان.
|