|
سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه كۆبوونه‌وه
15/01/2015
1215
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پرۆفیسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه(مێری) و شاندێكی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه.
له كۆوبونه‌وه‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی چاكسازیی له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان كرا و باس له‌وه‌ش كرا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو گۆڕانكاریی پۆزه‌تیڤ به ئاراسته‌ی چاكسازیی ده‌ستی پێكردووه‌و ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ست پێ ده‌كرێ كه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان هاوشان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و جیدییان هه‌یه بۆ چاكسازی و به سیسته‌ماتیزه‌كردنی حوكمرانی و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان. له‌م ڕووه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه(مێری) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و داموده‌زگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، رۆڵێكی كاریگه‌رییان هه‌یه له پرۆسه‌ی چاكسازی چونكه بێگومان هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی چاكسازی پێویستی به باڵاده‌ستی و سه‌روه‌ریی یاسا هه‌یه بۆیه له‌وڕووه‌وه رۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگه‌ری ده‌بێت.
هه‌ر له هه‌مان چوارچێوه، سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه له هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و داموده‌زگاكان رۆڵی خۆیان هه‌یه و هه‌ر چاكسازییه‌كیش به هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تیی داموده‌زگاكانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ و ته‌نیا ئه‌ركی لایه‌نێك نیه به هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ریشه‌وه بۆیه پێویسته له‌و ڕووه‌وه كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی چه‌ند لایه‌نه له‌نێوان ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ به شێوه‌یه‌كی خێراتر پرۆسه‌ی چاكسازی بگه‌یه‌نرێته ئه‌نجام و هه‌وڵی نه‌هێشتنی ئه‌و كه‌موكۆڕیی و كۆسپ و ئاسته‌نگانه بدرێن كه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی هه‌ن جا به‌هۆی هه‌ر یه‌كێك له‌و داموده‌زگایانه‌وه بێت.
|