|
راگه‌یاندنی ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ ساڵی 2014
25/01/2015
2409
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كۆی ئاماری ساڵی 2014ی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌و هه‌روه‌ها دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن محه‌مه‌دئه‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان داتا و ئاماری ته‌واوی داوا‌و دۆسیه‌كانی نێو دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان به دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌و هه‌روه‌ها دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر رۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن راگه‌یاند.
 |