|
كه‌سو كار‌و چالاكوانانی ئه‌نفال داوایه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌ن
13/04/2015
1491
جار خوێندراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و چالاكڤانانی بواری ئه‌نفال له هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵیادی پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال له گه‌رمیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه له یاداشتێكدا داوایان له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لایه‌نه به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد بڕیاری ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی ئه‌نفال له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیر بكرێن و به سزای راسته‌قینه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
دواتر، به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن محه‌مه‌د ئه‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم پێشوازی له ئاماده‌بووانی گردبوونه‌وه‌كه كرد و له وته‌یه‌كدا گوتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای ده‌رچوونی بڕیاری ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی ئه‌نفال كه له به‌غدا ده‌رچوو، بڕیاره‌كه‌ی بۆ ته‌واوی دادگاكان و دواتری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار نارد و ئێستاش ئه‌وه لایه‌نی جێبه‌جێكاره كه پێویسته ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكات و له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌یان بكات. هه‌روه‌ها وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه ده‌كرێت دیسان بڕیاره‌كه گشتاندنێكی دیكه‌ی بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس و په‌یوه‌ندیدار بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات كه ئه‌ویش ده‌ستگیر كردن و دادگاكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌ستیان له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا هه‌بووه.
|