|
شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای سه‌ردانێك بۆ وڵاتی ئوردن گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان
20/04/2015
1204
جار خوێندراوه‌ته‌وه
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌رۆژانی نێوان 14/4/2015 بۆ 18/4/2015 دوای سه‌ردانی كردنی وڵاتی ئوردن و دیدار‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوردن و وه‌زیری داد و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری عه‌مان بۆ دیراساتی مافی مرۆڤ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له رۆژی پازده‌ی ئه‌م مانگه، شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌ڕێز د. محه‌مه‌د سلیڤانه‌یی ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و سه‌رۆكی یه‌كێتی دادوه‌رانی كوردستان و به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن محه‌مه‌دئه‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌ری داواكاری گشتی و رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌ردانی وڵاتی ئوردنیان كرد. له رۆژی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌یان شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له‌گه‌ڵ هشام تلی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوردن و ژماره‌یه‌ك دادوه‌رانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای به‌خێرهێنانی شاندی مێوان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئوردن، كورته‌یه‌ك له سیسته‌می دادوه‌ری له وڵاتی ئوردن و پێشخستنی ئه‌و سیسته‌مه‌و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو باسی لێوه‌كرا. هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی ئه‌و وڵاته‌و پێشخستنی بواری دادوه‌ری و دادپه‌روه‌ری له‌نێوان هه‌ردوولاو پته‌وكردن وبه‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به ئامانجی به‌دیهێنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر و یاساسه‌روه‌ر باس و خواسیان لێوه‌كرا. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرۆتۆكۆلێكی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا ئیمزاكراو په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامی ئه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له داهاتوو ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
له رۆژی دووه‌می سه‌ردانه‌كه، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ بسام كلهونی وه‌زیری دادی ئوردنی كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیسته‌می كاری دادیی له وڵاتی ئوردن و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا دادوه‌ری و یاساییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته تاوتوێ كرا‌و هه‌ردوولا دووپاتیان له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی دوولایه‌نه بۆ په‌ره‌پێدانی بواری دادیی و یاسایی له داهاتودا كرده‌وه. هه‌ر له‌م رۆژه‌دا شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی سه‌نته‌ری عه‌مان بۆ دیراساتی مافی مرۆڤ كرد و له‌گه‌ڵ د. نیزام العساف سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه و ستافی سه‌نته‌ره‌كه دانیشتنێكیان ئه‌نجامداو تێدا باس له بواره‌كانی مافی مرۆڤ له ئوردن و كار‌و پلان و قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی مافی مرۆڤ و ده‌سته‌به‌ركردنیان به‌رێگه‌ی سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی به‌هێز و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمون و كاری ئه‌و سه‌نته‌ره بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ كرا.
دوای سه‌ردانه‌كه‌شیان له رۆژی 18/4/2015 شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به ئیمزاكردنی چه‌ندین پرۆتۆكۆلی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئوردن گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
|