له نووسراوێكدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌رله‌نوێ بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالی ده‌ركرد.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا رایگه‌یاندووه كه دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و نوێنه‌رو رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به كه‌یسی ئه‌نفال چه‌ند فه‌رمانێكی ده‌ركردووه كه داواكاری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانیش بووه.
یه‌كێك له‌و فه‌رمانانه جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاداشته‌كانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفاله كه كاتی خۆی له 5/5/2011 ده‌ركرابوو و ئێستا دووباره گشتاندنی بۆ كراوه به‌سه‌ر گشت دادگاكانداو بڕیاردراوه كاری پێویست ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ها له هۆی دواكه‌وتنی جێبه‌جێ نه‌كردیشی ئاگادار بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا ئه‌وه‌یه كه داواكاری گشتی به‌دواداچوون بكات و رێكاری یاسایی بگرێته به‌ر له كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا. له بڕیارێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه نوێنه‌رانی داواكاری گشتی و كه‌سوكاری ئه‌نفالیش له خۆ ده‌گرێت ئه‌ویش بۆ به‌دواداچوون بۆ پرسی نه‌مانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه تایبه‌ت بوو به‌و كه‌یسانه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له نووسراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت چونكه كه‌یسی ئه‌نفال، كه‌یسێكی نیشتمانیه بۆیه پێویستی به پاڵپشتی تێكرای هه‌موو داموده‌زگاكان هه‌یه‌و چونكه ته‌نیا ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نیه بۆیه جه‌خت له پاڵپشتی و پشتیوانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌كاته‌وه.