ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن، سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوو له جێگری به‌رپرس و
ژماره‌یه‌ك راوێژكاری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
له دانیشتنێكدا، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خسته‌ڕوو كه به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی
كردن و هیوای سه‌ركه‌وتن له كار و ئه‌ركی نوێی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بووه.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ر شانه و سه‌ره‌ڕای كۆسپ
و ئاسته‌نگیه‌كان، به‌ڵام بێگومان هه‌نگاوی باش نراوه‌و هه‌وڵی جیدی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌رێمی كوردستان بگاته ئاستی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رقه‌راركردنی یاسا‌و
پاراستنی مافی هاووڵاتیان به شێوه‌یه‌ك له ئاست چاوه‌ڕوانی هه‌موولایه‌كدا بێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری دوای به‌خێرهێنانی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری، گوتی: بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و
پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌دیهێنانی
دیموكراسی و ئازادی و مافی هاووڵاتیان و پاراستنیانه. به‌ڵام هه‌ماهه‌نگی و
هاوكاریی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن و یاسادانان، پێویستیه‌كی
به‌رده‌وامه كه ئه‌مه‌ش بناغه‌یه‌كی گرنگی به دامه‌زراوه‌یی كردنی داموده‌زگاكانی
هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا، باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر
ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیداری نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان له‌گه‌ڵ
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرا به تایبه‌ت ئه‌و
كێشه‌و گرفته یاساییانه‌ی كه بۆ هاووڵاتیانی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی
كوردستان دروست ده‌بن و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌سه‌ریی گونجاو بۆیان تاوتوێ
كرا.