• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

دوای سه‌ردانێكی سه‌ركه‌وتوو بۆ به‌ریتانیا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ كوردستان


27/03/2022
2351جار خوێندراوه‌ته‌وه‌


 

له‌ رۆژانی 20/3/2022 تاكو 24/3/2022 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان دادوه‌ر له‌تیف عوسمان شه‌ریف جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ران برایم ئیسماعیل خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و گه‌یلان خالید جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و ئه‌ریڤان مسته‌فا زه‌نگه‌نه‌ دادوه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر و ئاوات عومه‌ر قادر دادوه‌ری ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری شاهانه‌ی به‌ریتانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كرد.

 
 
 

سه‌ردانه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ سیسته‌می دادوه‌ری و كاروباری دادگاكان له‌ به‌ریتانیا و سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی ئه‌و وڵاته‌ له‌ به‌هێزكردنی سیسته‌می دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوانیان بوو.

 
 
 

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له‌ لورد برونێت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی شاهانه‌ی به‌ریتانیا و ژماره‌یه‌ك دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌ و تاوانه‌كان و به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها دادگای باڵای شاهانه‌ی تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرس و دادوه‌رانی داموده‌زگاكانی ئاماژه‌پێكراو ئه‌نجامدا.

 
 
 

له‌و دیدارانه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باسی سیسته‌می دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی كارو به‌رپرسیارێتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رپرسان و دادوه‌رانی به‌ریتانی كرد. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای خۆشحاڵی خۆی به‌و بانگهێشته‌ رایگه‌یاند كه‌ جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ سوود له‌ ئه‌زمونی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێزی به‌ریتانیا وه‌رگرێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می دادوه‌ری و كارو چالاكیه‌كانی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها داواشی كرد به‌ریتانیا به‌رده‌وام بێت له‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش كۆنسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین خولی به‌هێزكردنی تواناكان و مه‌شق و راهێنانی تایبه‌ت له‌ بواره‌كانی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ و زۆر بواری دیكه‌ی یاسایی كردۆته‌وه‌. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ به‌ریتانیا له‌ هه‌ر یه‌ك له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ باسكران ئه‌زمونێكی پێشكه‌وتووی هه‌یه‌ و ئه‌و خولانه‌ش هۆكارێكی باشن پێشخستنی توانا و میكانیزمی كاركردنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 
 
 

هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شاهانه‌ی به‌ریتانیا وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئه‌وان خۆشحاڵن به‌ به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رێگه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێم. به‌ هه‌مان شێوه‌، تیمی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاو دادوه‌رانی دادگا جیاجیاكانی به‌ریتانی، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ چوارچێوه‌ یاساییه‌كانی تاوانه‌كانی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و بازرگانی كردن به‌ مرۆڤ و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ندین بواری دیكه‌، و سوپاسی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانیان كرد كه‌ به‌رده‌وام ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری به‌ تایبه‌ت له‌ كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و مه‌شق كه‌ له‌لایه‌ن كۆنسولخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چن و به‌ڵێنیشیان دا ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی بۆ داهاتووش به‌رده‌وام بێت.


بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©