ئەمڕۆ 12\6\2023
له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی بەڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی
دادوەری و جێگر و ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم، بەبۆنەی خانەنشینبوونی
دادوەر لەتیف عوسمان رەشید (جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری)، خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش
کرا.
لە رێورەسمەکەدا،
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری سوپاسی دادوەر لەتیف عوسمانی کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و
ماندووبوونی له‌پێناو چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری كه بە ئەمانەت و دڵسۆزییەوە ئەرک و
بەرپرسیارێتی خۆی له هه‌موو قۆناغه‌كانی كاركردنی له دادگاكان‌دا جێبەجێ کردووە.
هەروەها سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه خانەوادەی دادوەری، ئەندامێکی لێهاتوو
و دڵسۆزی خۆی لەدەست دەدات و هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە قۆناغی
نوێی ژیانیدا.
لای خۆیەوە، دادوەر
لەتیف عوسمان سوپاسی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی دادگای پێداچوونەوە کرد بۆ رێورەسمی
رێزلێنان و رایگەیاند شانازی بەوە دەکات کە لە ماوەی کارکردنیدا لە ئەنجومەنی دادوەری
وەک تیمێکی بەهێز و هەماهەنگ پێکەوە کاریان کردووە له‌پێناو جێبه‌جێكردنی یاسا و
به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری.
لەکۆتایی رێورەسمەکەشدا
خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بە دادوەر لەتیف عوسمان بەخشراو
هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.