ئه‌مڕۆ 27/8/2023 له به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر
عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان رێوره‌سمی سوێندخواردنی ده‌رچووانی خولی چواره‌می
په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو كه له 45 دادوه‌ر و 15 ئه‌ندامی داواكاری
گشتیی پێكهاتووه.
له سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا كه سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی داواكاری گشتیی هه‌رێم و ئه‌ندامانی دادگای
پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و
دهۆك و كه‌ركوك/گه‌رمیان ئاماده‌ی بوون، 45 ده‌رچووی خولی چواره‌می په‌یمانگه‌ی
دادوه‌ریی وه‌ك دادوه‌ر سوێندی یاساییان خوارد. دواتر 15 ده‌رچووی دیكه‌ی خوله‌كه
وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتیی له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان
سوێندی یاساییان به‌جێ هێنا.
له كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌شدا به‌ڕێز دادوه‌ر
عبدالجبار عزیز حسن، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی بۆ
دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی پێشكه‌ش كرد. تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لێیان،
راگه‌یاند كه ئه‌مه ده‌ستپێكی قۆناغێكی گرنگی نوێیه له ژیانیاندا و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی
گه‌وره ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان كه ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی یاسا و به‌دیهێنانی
دادپه‌روه‌رییه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه
كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی كاری دادگاكان جێبه‌جێكردنی یاساكان و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی
و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه بۆ خاوه‌ن ماف، بۆیه ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی قورس و به‌رپرسیارێتیه‌كی
هه‌ستیاره و پێویسته ته‌نیا هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه بده‌ن. له
كۆتاییشدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی
داوكاری گشتی نوێ خواست له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی نوێیان.