سەرۆکی
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، گەڕێکی دیکەی سەردانیکردنی دادگاکانی هەرێمی
کوردستانی دەستپێکرد.
لەچوارچێوەی
سەردانیکردنی دادگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 19/9/2023 بەڕێز دادوەر
عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بەیاوەریی بەڕێز
دادوەر جاسم جزا جافر سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی سلێمانی و شاندێکی
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم هەریەک لە دادگاکانی هەلەبجە و سەیدسادق و شارەزووری بەسەرکردەوە
دوای
پێشوازیکردنیان لەلایەن دادوەران و ئەندامانی داواکاریی گشتی و بەڕێوەبەریی
کارگێڕیی دادگاکان، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی لەگەڵیان کۆبووەوە و ئامانجی
سەردانەکەی خستەڕوو کە بۆ ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کاروباری دادگاکان و بەدواداچوون
بۆ کێشەو گرفتەکانیانە. سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی رایگەیاند کە ئامانج و ئەولەویەتی
سەرەکی دادگاکان، جێبەجێکردنی یاساکان و چەسپاندنی دادپەروەرییە، بۆیە پێویسته
هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئاماژه‌ی
به‌وه‌ش دا كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و پێویسته دادگاكان
نه‌كه‌ونه ژێر هیچ فشار و ده‌ستێوه‌ردانێك و كاری خۆیان بكه‌ن كه جێبه‌جێ كردنی
یاسا‌و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌رییه. هه‌روه‌ها گوتیشی پێویسته مامه‌ڵه‌كردنی
دادگاكان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له چوارچێوه‌ی یاسایی و له به‌رژه‌وه‌ندیی خاوه‌ن
ماف بێت نه‌ك چوارچێوه‌ی شه‌خسی و به‌ده‌ر له یاسا.
دواتر
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوێی له كێشه‌و گرفتی رۆژانه‌ی دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌ری
دادگاكان گرت و ژووره‌كانی ئه‌و دادگایانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێبیستی
كۆسپ و ئاسته‌نگه یاسایی و ئیدارییه‌كانی دادگاكان بوو. دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌ری
دادگاكان به شێوه‌یه‌كی رووبه‌ڕوو و راشكاو باسی كێشه‌و گرفته‌كانیان كرد كه
گرنگترینیان كه‌میی ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌ری پێویست بوو بۆ
دادگاكان. هه‌روه‌ها نه‌بوونی باڵه‌خانه‌ی گونجاو و كه‌لوپه‌لی پێویست بۆ دادگاكان
یه‌كێكی دیكه بوو له‌و داواكارییانه‌ی كه ستافی دادگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌ید
سادق و شاره‌زوور بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خسته‌ڕوو و به‌ڕێزیان به‌ڵێنی
دا كه به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی
كه باسكران.
سه‌باره‌ت
به كردنه‌وه‌ی دادگای تیههلچوونهوهی ناوچه‌ی هه‌له‌بجه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری رایگه‌یاند كه ئه‌مه له پلان و كاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه كه دوای
ته‌واوبوونی ته‌واوی رێكاره یاساییه‌كان، دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌له‌بجه
بكرێته‌وه و هه‌موو پێداویستییه مرۆیی و كارگێڕییه‌كان بۆ ئه‌و دادگایه دابین
بكرێت.