به به‌شداریی
به‌ڕێز دادوه‌ر محه‌مه‌د مسته‌فا مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی
كوردستان كۆنفرانسی یه‌كه‌می ده‌زگای قانونچی له به‌غدا به‌ڕێوه چوو. له كۆنفرانسه‌كه‌دا
هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان دادوه‌ر خدر حه‌سه‌ن محه‌مه‌د و هاشم عه‌بدولحامد حه‌مه‌سه‌عید
ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دادوه‌ر رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین
ئه‌ندامی پێشووی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و هه‌روه‌ها د. ئه‌نوه‌ر ئه‌بوبه‌كر
مامۆستای كۆلیژی یاسا له زانكۆی سلێمانی ئاماده ببوون.
ئامانج له
سازكردنی كۆنفرانسه‌كه خستنه‌ڕووی كار‌و چالاكیه‌كانی ده‌زگای قانونچی بوو به تایبه‌ت
ئه‌و پلاتفۆرمه‌ی كه یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق تێیدا كۆكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها
كۆنفرانسه‌كه پێنج دیداری له خۆ گرتبوو له بواره جیاجیاكانی یاسایی و دادوه‌ریی
كه گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌باره‌یان كرا و به وردی لایه‌نه جیاجیاكانی ئه‌و
بابه‌ته یاساییانه‌یان تاوتوێ كرد.
هه‌روه‌ها له
په‌راوێزی كۆنفرانس و دیداره‌كانیشدا رێكخه‌رانی كۆنفرانسه‌كه گه‌نگه‌شه‌یه‌كی
وردیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌ندامانی دادگای
پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و یاساناسهكانی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌سه‌ر گرنگیی هه‌بوونی
هاوكاری له‌نێوان ده‌زگا و ناوه‌نده یاسایی و دادوه‌رییه‌كانی حكومه‌تی فیدرالی و
هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت به‌رده‌وامیدان به ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره كۆنفرانس
و دیدارانه و پرسی وه‌رگێرانی یاساكانی ناو پلاتفۆرمه‌كه بۆ زمانی كوردی و داخیل
كردنی یاسا ده‌رچووه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له
داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوونه بۆ ناو پلاتفۆرمی قانونچی.