رۆژی 18/2/2024 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بە یاوەری شاندێکی لەگەڵدا کە لە جێگرانی سەرۆک و ژمارەیەک ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم پێکهاتبوو سەردانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقی فیدراڵیان کردو لەلایەن بەڕیز فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنەکە پێشوازی کران.
لە دانیشنێکدا گفتوگۆ و راگۆڕینەوە لەسەر ژمارەیەک تەوەری پەیوەندیداری نێوان هەردوولا
کرا.
بەهێز کردنی پەیوەندی و هەماهەنگیی هاوبەش لەنێوان هەردوولا بەتایبەت لە بواری یاسایی و چوارچێوەی دەستوری فیدراڵی و بەرفروانکردنی پەیوەندییەکان بە ئاراستەی چەسپاندنی زیاتری یاسا و جێبەجێکردنی دەستور، بەشێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان هەردوولا بوو.