لە دووەمین رۆژی کۆنفرانسی (حوکمڕانی ئەلیکترۆنی) شاندی ئەنجومەنی دادوەریی بە سەرۆکایەتی بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و بەڕێزان دادوەر شوان محی الدین جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و دادوەران خدر حەسەن محەمەد و دارا محەمەد ئیبراهیم ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە دووەمین رۆژی کۆنفرانسەکەشدا، چەندین پانێلی جیاجیا بەڕێوەچوو، تێدا باس و گفتوگۆ لەسەر دوا گۆڕانکارییەکانی
تەکنەلۆژیای زانیاری و سوودوەرگرتنیان لە کاروباری ئیداریی دامودەزگا فەرمیەکانی وڵاتان کرا.
هەر لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و شاندی یاوەری، چەند دیدار و چاوپیکەوتنیان لەگەڵ ئەکادیمیست و پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و حکومەتی دیجیتاڵی هەبوو، تێیدا باس لە هاوکاریی و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی ئەو بوارە و چۆنیەتی سوودوەرگرتن لە شارەزایی و ئەزموونیان بۆ پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی ئەنجومەنی دادوەریی و دادگاکانی هەرێمی کوردستان کرا.