• , , , |
KRJC
  • سەرەکی (current)
  • هەواڵەکان
  • داتا و ئامار
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2024
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2023
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2022
    • داتا و ئاماری دادگاكان 2021
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2020
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2019
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2018
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2017
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2016
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2015
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2014
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2013
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2012
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2011
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2010
    • داتا و ئامارى دادگاكان 2009
  • بڕیارەکانی دادگای پێداچوونەوە
    • الهيئة الأحوال الشخصية
    • -الهيئة الجزائية – أحداث
    • -الهيئة الجزائية
    • -الهيئة الجمركية
    • -الهيئة الزراعية
    • -الهيئة الطعن لمصلحة القانون
    • الهيئة العامة-المدنية
    • -الهيئة المدنية
    • -الهيئة الموسعة
    • -هيئة المتفرقة و العمل
  • توێژینەوە
    • دادوه‌ر و داواكارانی گشتی
    • گشتی
  • راو بۆچوون
  • فەرمان و گشتاندن
  • هێڵكاری ئه‌نجومه‌ن
    • ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
    • دادگای پێداچوونه‌وه‌
    • دادگاكانی تێهەڵچوونەوه
  • پەیوەندی

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی لە رێورەسمی کردنەوەی دادگای بەرایی ماوەت: هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی رۆڵی یاسا و پاراستنی مافی هاووڵاتیان


23/04/2025
103جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان و جێگر و ژمارەیەک ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دادگاکانی تێهەلچوونەوەی سلێمانی و کەرکوک/گەرمیان و جێگری پارێزگار و قایمقامی قەزای ماوەت و ژمارەیەک بەرپرسانی ئیداری و کارگێڕی ناوچەکە دادگای بەرایی ماوەت لەو قەزایە کرایەوە.
 
 
 
لە سەرەتای رێورەسمەکەدا سەرۆکی دادگای تێهەلچونەوەی سلێمانی وتەی بەخێرهێنانی پێشکەش کرد و سوپاسی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی کرد بۆ هەوڵەکانی ئەنجومەن لەپێناو کردنەوەی ئەم دادگایەو داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد هاوکار بن بۆ دابین کردنی پێداویستی مرۆیی و مادی بۆ دادگاکە.
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی وتەیەکی پێشکەش کرد، تێیدا ئاماژەی بە گرنگیی ئەم هەنگاوە کردو پەسنی پێشڤەچوونی ئاستی هۆشیاری و یاسادۆستی هاووڵاتیانی کرد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان روو لە دادگا دەکەن کە ئەمەش جێی خۆشحاڵیە.
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی راشیگەیاند لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی دادگای دیکە لەو ناوچانەی پێویستیان هەیە بەردەوام دەبن، چونکە دەبێتە هۆی کەمکردنی بارگرانی سەرشانی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بە رێگایەکی ئاسان و تەرخانکردنی کاتێکی کەمتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان روو لە دادگا بکەن.
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی باڵەخانەی نوێی دادگاکەی کردەوەو بەش و پێکهاتەکانی ئەو دادگایەی بەسەرکردەوەو بەڵێنی دا بەردەوام بێت لە دابینکردنی تەواوی پێداویستییەکانی ئەو دادگایە.
 
 
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی سەردانی قایمقامیەتی قەزای ماوەتی کرد و لە دانیشتنێکدا لەگەڵ قایمقام و بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکە، تەئکیدی لەسەر رۆڵ و هەماهەنگی یەکە ئیدارییەکان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی و دادگاکان کردەوە.
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری دادگای بەرایی شارباژێری بەسەر کردەوەو لە دانیشتنێکدا لەگەڵ دادوەران و بەرپرسانی دادگاکە لە کاروبارو پێداویستیەکانی دادگاکە کۆڵیەوە.
Get the Flash Player to see this player.

بەدواداچوون / داواکانی هاتوو لە دادگاکانی تێهەڵچوونەوە



سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری


● سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌
● پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری

فەیسبووکی ئەنجومەنی دادوەری:



شوێنی ئەنجومەنی دادوەری:















بەدواداچوونی ئەنجوومەن.

بەدواداچوونی ئەنجوومەن.
ناونیشانی ئەنجومەنی دادوەری:

شەقامی شەست مەتری، 
نزیک بەرزەپردی عەنکاوە،
چوار ڕێیانی فرانسۆ میتەران.
لینكی ماڵپه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان:

-سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

-حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

-پەرلەمانی کوردستان

- سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر
Judicial Council of Kurdistan | Developed BySoft-Max ©