رێوره‌سمی سوێندخواردنی 41 دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی كه ده‌رچووی یه‌كه‌مین خولی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانن به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادوه‌ر سه‌باح عومه‌ر عه‌لی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێم و سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك و سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركوك-گه‌رمیان و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی داواكاری گشتی، رێوره‌سمی سوێندخواردنی41 دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی نوێ، له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری سوێندی یاساییان خوارد و ده‌ستبه‌جێ دوای ئه‌و رێورهسمهش، له‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه له دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به پێی پێداویستی ئه‌و دادگایانه ده‌ست به‌كار ده‌بن.
ژماره‌ی ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌می په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێم كه بۆ یه‌كه‌مین جاره خولی پێگه‌یاندنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ده‌رده‌چن، له 41 كه‌س پێكهاتوون كه له‌وانه 25یان وه‌ك دادوه‌ر و 16 كه‌سی دیكه‌ش وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌ست به‌كار ده‌بن. هه‌روه‌ها له ناو خولی نوێی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی 12 ئافره‌تن كه 10 كه‌سیان وه‌ك دادوه‌ر و دووی دیكه‌ش وه‌ك ئه‌ندامی داواكاری گشتی ده‌ست به‌كار ده‌بن.
دوای رێوره‌سمی سوێندخواردنهكهش، به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دواو ده‌رچوونی یه‌كه‌مین خولی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی به هه‌نگاوێكی گرنگ له بواری سیسته‌می دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ناوبرد به شێوه‌یه‌ك ده‌رچوون له‌و په‌یمانگه‌یه به پێی پێوه‌ری زانستی و لێهاتوویی ده‌بێت و له داهاتووشدا خولی دیكه‌ی ده‌رچوونی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌یه و ئه‌مه‌ش گۆڕانكارییه‌كی گرنگه له چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان و بواری دادوه‌ری له هه‌رێم.
هه‌روه‌ها دوای ته‌واو بوونی رێوره‌سمی سوێندخواردن، به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد بۆ دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی نوێ و سه‌ره‌ڕای پێرۆزبایی كردنیان هیوای خواست له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه نوێیه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بن و ئاماژه‌شی به‌وه دا كه ئه‌ركی هه‌ره سه‌ره‌كیان كاركردن به شێوه‌ی بێ لایه‌ن و پاراستنی سه‌روه‌ری یاسایه كه له ئامانجه هه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگانه له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها گوتیشی به ده‌رچوونی یه‌كه‌مین خولی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری له هه‌رێم، هه‌نگاوێكی گرنگ چووینه‌ته پێش بۆ كاركردنی زیاتر به‌شێوه‌ی پیشه‌یی و زانستیانه كه
ئه‌مه‌ش رۆڵێكی گرنگ له سه‌ركه‌وتنی ئه‌رك و كاره‌كانی داهاتووی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگی دادوه‌رو ئه‌ندامانی داواكاری گشتی دا بۆ چه‌سپاندنی هه‌رچی زیاتری یاسا وجێبه‌جێ كردنی یاساكان له هه‌رێمی كوردستان و گوتیشی بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌ربكه‌وێت و جێبه‌جێ بكرێت مه‌رجی سه‌ره‌كی بێ لایه‌نی دادوه‌ر و داموده‌زگا دادوهرییهكانه بۆ ئه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هیچ هه‌وڵ و كۆششێك درێغی ناكات.